نوێترین

recent

11/06/2019

ئەو پەرلەمانتارانە کێن دەنگیان بە مەسرور بارزانى نەدا؟



وڵات _ تایبەت
ئەمڕۆ مەسرور بارزانى لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە وەکو کاندیدى سەرۆکى حکومەت بۆ پێکهێنانى کابینەى نۆیەم ناوەزەد کرا.

کارنامەى پەرلەمانى کوردستان تەنها یەک بڕگەى لەخۆ گرتبوو ئەویش تایبەت بوو بە ناو زەدکردنى مەسرور بارزانى، کە بەگوێرەى دەنگدان پەرلەمانی 87 پەرلەمانتار لەکۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، مەسروور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەدکرد.

ئەوەش دواى ئەوەهات ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ناوی مەسرور بارزانی، وه‌ك کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشكه‌ش كرد و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان خستییه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.



 دەنگدان لەسەر ناوزەدکردنى مەسرور بارزانى


دواى پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ ئەم بڕیارە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رابسپێردرێت.


مەسروور مەسعود مستەفا بارزانی کێیە؟

2ی ئاداری 1969 لە گوندی دیلمان لە ناوچەی باڵەکایەتی لەدایکبووە
خێزاندارەو خاوەنی سێ کوڕ و کچێکە
لە ساڵی 1985 لە تەمەنی 16 ساڵی بووەتە پێشمەرگە
زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن خوێندووە
بڕوانامەی ماستەری لە ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەدەستهێناوە
لە کۆنگرەی 12 لە ساڵی 1999بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی و هەر لەو ساڵەدا بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لە کۆنگرەی 13 لە ساڵی 2010 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ساڵی 2005 دەزگای خێرخوازیی بارزانی دامەزراندووە
لە 8ی تەممووزی 2012 بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی فەخری بۆردی زانکۆی ئەمریکییە لە دهۆک



کێبوون ئەو پەرلەمانتارانەى دەنگیان نەدا؟
بەگوێرەى ووتەى میدیاى فەرمى یەکگرتووى ئیسلامى، فراکسیۆنى یەکگرتو وەکو فراکسیۆنێکى ئۆپۆزسیۆن دەنگى بە مەسرور بارزانى نەداوە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.
هاوکات بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات _ بەشێک لەفراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى بایکۆتى دەنگیان کرد، تەنها موسلیم عەبدوڵا بەشدارى دەنگدانى کردبوو ئەویش دەنگى بە مەسرور بارزانى نەدا.

پەلەمنتار سەروان هەرکى لەکاتى دەست بەرزکردنەوەدا 


پەرلەمانتارێک ویستى دوو دەنگ بدات؟
پەرلەمانتارێکى پارتى دیموکراتى کوردستان بەناوى (سەروان هەرکى) لە پڕۆسەى دەنگدان بە مەسرور بارزانى بە دوو دەست دەنگى بە مەسرور بارزانى یدا، بەڵام لەلایەن ڤالا فەرید سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانەوە ئاگادار کرایەوە کە دەبێت یەک دەست بەرزبکاتەوە چونکە هەر بەیەک دەنگ هەژمار دەکرێت.


تەحەداکانى بەردەم مەسرور بارزانى:
پێشبینى دەکرێت ئەم مەلەفانە کە تائێستا چارەسەر نەکراون، وەکو تەحەدا لەبەردەم مەسرور بارزانى ببن بەگرفت و وە تائێستا ڕوانگەى کابینەکەى دیارینیە لەوبارەیەوە:
-        - گەندەڵى و خراپى دۆخى کارگێڕى حکومەت
-       -  قەرز و دارایى حکومەت
-        - مەلەفى نەوت و خاک لەگەڵ عێراق
-       -  ململانێکانى ناوخۆى هەرێمى کوردستان

فراکسیۆنى یەکگرتو وەکو فراکسیۆنێکى ئۆپۆزسیۆن دەنگى بە مەسرور بارزانى نەداوە

بەگوێرەى پێشبینیەکانى بەرپرسانى پارتى بێت مەسرور بارزانى پێش وادەى خۆى کابینەکەى دروستدەکات، بەڵام بەگوێرەى زانیارییەکان یەکێتى نیشتمانى ئەگەر پرسى کاندیدى یەکێتى بۆ پارێزگاى کەرکوکى بۆ یەکلانەبێتەوە و لەگەڵ دوو پۆستە ویزراییەکەى لەبەغداد، ئەوا بەدڵنیایەوە ڕێگر دەبێت لەپێکهێنانى کابینەى نوێ.

#پێکهێنانی_حکومەت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085