وڵات_
هەرسێ پەرلەمانتار و هوشیار عەبدوڵا و ئەحمەدى حاجى ڕەشد و سەرکەوت شەمش ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: کاردەکەین بۆ دەرچواندنى یاساى نەوت و غازى سروشتى .
دەقى ڕاگەیەنراوەکە:
ئەمرۆ دوشەممە ۱۷ ی حوزەیران ، لە شاری بەغداد دانیشتنێكی دیکەی سکالاکەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق بەریوەچوو،لە نزیکەوە بەشداربوین و چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەکە بوین.
دادگا وەڵامی لایەنەکانی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دکتۆر عادل عەبدولمەهدی،لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەڵای سەرۆک وەزیری عێراق وەربگرێت ، داوا لە نوینەری سەرۆک وەزیران کرا کە وەڵامی سەرۆک وەزیران ئامادەبکات بۆ دانیشتنی داهاتو کە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
ئێمە وەک سێ پەرلەمانتار پێمان وایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بە شیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە.
لەو چوارچیوەیەشدا کاردەکەین بۆ پەلەکردن لە دەرچواندانی یاسایی نەوت و گاز و بە وردیش چاودێری ئەو کەیسە دەکەین لە دادگای فیدڕاڵی.
لە ماوەی رابردودا لەبەر ئەوەی چارەسەرەکان ئیتیفاقیی سیاسیی بون نەک یاسایی وەک خۆیان جێبەجێنەکراون و لەبەرامبەریشدا خەڵک باجەکەی داوە و فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچە بون،بۆیە مەبەستمانە بە چارەسەری یاسایی و دەستوری مەترسی برینی موچە بەیەکجاری چارەسەر بکەین.
ئەحمەد حاجی رەشید
سەرکەوت شەمس
هۆشیار عەبدوڵا
