نوێترین

recent

18/06/2019

گۆڕان وەڵامی ئێڤار ئیبراهیمی دایەوە



دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئێڤار ئیبراهیم، پەرلەمانتاری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان وازهێنانی لە بزوتنەوەکەی راگەیاند و وتی: بە شانازییەوە ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان بووە بەسەربەرزی ھاتوە و بە سەربەرزیش رۆیشتوە نەک بە سەرکزی و جاسووسی، لەبەرامبەردا هەنگاو هاشم، به‌رپرسی‌ میدیایی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ هه‌ولێر وەڵامی دایەوە و رایگەیاند:" ئازادی هەر كارو پیشەیەك هەڵدەبژێری، بەڵام بۆچی ناڵێی لەبەرئەوە وازم هێناوە کە کاندیدیان نەکردمەوە بۆ ئەم خولەی پەرلەمان".

بەیانی دوێنێ، ئێڤار ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەکە راگەیاند و بڵاویکردەوە" ئێستا بەسەربەرزی قوماشفرۆشیم ھەڵبژاردووە و ئەوەم پێ باشترە نەک تەسلیم بە حزبێکی تر بم و جاسووسی لە حزبەکەی خۆمدا بکەم و خۆم بفرۆشم بە پۆست و پارە". 

ئێڤار ئیبراهیم، ئاماژەی بەوەشکردوە" خۆتان و رێبازی کاک نەوشیروانتان لەبیرکرد فرۆشتان بۆ پۆست و پارە و جاسووسی، لەبری چاكسازی و گۆڕانکاری و خەمی گشتی خەڵک لەپشت کۆمپیوتەر خەریکی جنێودان و دەم پیسین کەی قەرار وابوو بەرنامەی گۆڕان وابێت".

لە بەرامبەردا هەنگاو هاشم، به‌رپرسی‌ میدیایی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەڵامی دایەوە و رایگەیاند: ئازادی هەر كارو پیشەیەك هەڵدەبژێری، بەڵام هەندێ وشەت ڕیزكردوە گوایە هۆكاری وازهێنانتە لەكاری حزبی، خۆزگە ڕاستیەكەیت باسدەكرد كە ئەویش كاندید نەكردنت بو لەهەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان".

به‌رپرسی‌ میدیایی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، نوسیویەتی"دوابەدوای ئەوەی دانەدرایتەوە پەیوەندیت پچڕاند و شان بەشانی كاندیدی حزبێكی دیكە كارت كە كە لەمێژە كۆمەڵێك ئەو خاڵانە لە حزبەكەیدایە كە بەقەولی خۆت گۆڕان دوچاری بوە، ئەمە لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان كۆمەڵێك هاوڕێت كاندید بوون كە زۆر بەتۆوە ماندو بوون، هیچ نا شان بەشانی ئەو هاوڕێیانەت كاری بانگەشت كردبا كە لە هەڵبژاردنی جەنابت شەو و ڕۆژ كاریان لەگەڵ كردی وەك وەفایەك بۆ ماندو بوونی ئەوان".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085