هێمن هەورامی:حساب بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان ناكەن كە لە بەغداوە كار لەسەر ئاشكراكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم و ئاشكراكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكەن.
هێمن هەورامی جێگیرى سهرۆكى پهرلهمان وئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند:ئیمە حساب بۆ چەند ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان ناکەین، لەکۆبونەوەی ئەمرۆش پێیان راگەیاندوین ئەوان تەعبیر لە راوبۆچونی گۆڕان ناکەن.
وتیشی: بۆ ئێمە هەڵوێستی فەرمی گۆڕان گرنگە، نەک ئەوان چی دەڵێن و چی دەکەن.
لێدوانەكەی هێمن هەورامی بەرامبەر بە غالب محەمەد، هۆشیار عهبدوڵا و كاوه محهمهد ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران بوو كە لە بەغداوە كار لەسەر ئاشكراكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكەن و لەو كاتەشەوە لێپرسراوان و میدیای پارتی هەڵمەتێكیان لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە دەستپێكردووە.
