نوێترین

recent

10/06/2019

ئەمڕۆ لەمەڕاسیمى سوێنخواردنى نێچیرڤان بارزانى چى ڕوودەت؟ (تایبەت)

وڵات _ تایبەت

نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ وەکو سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبەردەم میوانانى ناوخۆیى و بیانى سوێندى یاسایى دەخوات و دەبێتە سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەوەش سەرەتای تواندنەوەى بەستەڵەکى گرژییەکان دەبێت لەناو یەکێتى و پارتى.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاژانسى (وڵات)، تیمى پڕۆتۆکۆڵى نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا لەڕوى پڕۆتۆکۆڵیەوە کاریان لەسەر ئەوە پرسەکردووە هۆڵى سەعد عەبدوڵایان هاوشێوەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان ڕازاندووەتەوە.

هاوکات لەڕووى پڕۆتۆکۆڵیەوە سەرەتا نێچیرڤان بارزانى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازى لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق دەکات پێکەوە دەچنە هۆڵى سەعد عەبدوڵا.

بەگوێرەى پڕۆتۆکۆڵەکە، نێچیرڤان بارزانى وەکو سەرۆکى هەرێم سوێندى یاسایى دەخوات، دواتر نێچیرڤان بارزانى بەفەرمى کاندیدى پۆستى سەرۆکى حکومەت دەستنیشان دەکات ڕایدەسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.

نێچیرڤان بارزانى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازى لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق دەکات

بەڕێوەچوونى مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بەشى زۆرى هێزە سیاسیەکان بەشدارى تێدادەکەن، جگە لەنەوەى نوێ، ئەوەش پاش ئەوەهات یەکێتى بەفەرمى بڕیاریدا بەشدارى مەڕاسیمەکە بکات، بەهۆى خاوبونەوەى گرژییەکانى چەند ڕۆژى ڕابردوو.

سەرتیپ جەوهەر یەکێک لە کادیرە باڵاکانى ڕاگەیاندنى یەکێتى نیشتمانى، ڕایگەیاندووە: "سبەى دواى دەتسنیشانکردنى ناوى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت، ناوى پارێزگارى نوێى کەرکوکیش ئاشکرا دەکرێت".

دەڵێت: "ئەوەش کاریگەرى ڕاستەوخۆى دەبێت لەسەر هێورکردنەوەى دۆخەکە و کەمکردنەوەى گرژییەکان".


بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات، لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەرى پێشوى پۆلیسى کەرکوک لەناو ئەو پێج ناوەى دەستنیشان کراون بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک پارتى خواستى لەسەریەتى ببێتە پارێزگار.

نێچیرڤان بارزانى بەفەرمى کاندیدى پۆستى سەرۆکى حکومەت دەستنیشان دەکات ڕایدەسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.






هەر لەمەڕاسیمەکەدا کە هەریەکە لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق و محمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەشدارن، بەرهەم ساڵح یەکەم ووتارى ناو هۆڵەکە دەخوێنێتەوە و پیرۆزبایى لەنێچیرڤان بارزانى دەکات.

مەڕاسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى، بەڕاى شیکەرەوانى سیاسى، ئەگەرى هەیە قۆناغى ململانێى وشک لەنێوان لایەنەکان تێپەڕبکات، ئەوەش دواى ئەوەى پارتى ملى بۆ ئەو داواکارییانەدا یەکێتى لە بەغداد و هەرێم و کەرکوک هەیانبوو.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085