نوێترین

recent

14/05/2019

زێدان گلۆپى سه‌وزى بۆ ڤینیسیۆس هه‌لكرد و پێرێزیش نیگەرانە


دەرکەوتنی ڤینیسیۆس لە سەردەمی راھێنەرایەتی سۆلاری بووە جێی سەرنجی ھەموان و مەدریدیەکانی بە ئەستێرەیەکی گەشاوە و یاریزانێی پاشەرۆژ دڵخۆش کرد ، لە ماوەی راھێنەرایەتی سۆلاری ھەمیشە ڤینیسیۆس جۆنیۆرز یاریزانە گەنجەکەی ریاڵ لە ھەر یاریەک یاری کردبێ باشترین بووە و یاریەکی سەرنج راکێشی کردووە ، بەڵام دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە ئەجاکس لە چامپیۆنس لیگ توشی پێکان بۆوە ماوەیەک دورکەوتەوە و زێدانیش گەرایەوە ، ھەرچەندە ماوەیەکی زۆرە ڤینیسیۆس لە پێکانەکەی چاک بۆتەوە بەڵام زێدان ٢ ھەفتە بەشداری پێنەکرد بە بیانوی ئەوەی مەترسی لەسەر دروست ناکات ، ئێستاش کە ٢ یارییە دەیتوانی بەشداری بکات بەڵام زێدان لە ١٥ و ١٠ دەقیقەی کۆتایی بەشداری پێدەکات و لە ھەردوو یاریەکەش لە نێو یاریزانانی ریاڵ بە باشترین دیاری دەکرێت ، زێدان لەم کاتەدا یاری بەو یاریزانە ناکات کە ریاڵ کەمترین ھێرشی بەری لەبەردەستدایە جا لە ئەگەری ھاتنی ھازارد و چەند ھێرش بەرێکی تر ئەوا دەبێت ڤینیسیۆس چۆن یاری بکات ، بۆیە پێرێزی سەرۆک لە دۆخی ڤینیسیۆس زۆر نیگەرانە چونکە دەزانێت بە ھاتنی ھازارد شۆنێک بۆ یاری کردنی ڤینیسیۆس نامێنێتەوە بە تایبەت کە زێدان زۆر گرنگی بە ڤینیسیۆس نادات
Picsart-24-02-23-21-31-09-085