پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە زاری فلۆیش یەکێک لە رۆژنامەنوسە بەناوبانگەکانی کەتەلۆنیا و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە کە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە یەک مەرجیان بۆ مانەوەی ڤالڤێردی لە ئەرکی راھێنانی تیپەکەیان داناوە ئەویش مانەوەی لە کارەکەی پەیوەستە بە بەدەست ھێنانی جامی ئیسپانیاوە ، ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە بتوانێت جامی ئیسپانیا بباتەوە ئەوا لە کارەکەی بەردەوام دەبێت بە پێچەوانەشەوە لە کارەکەی دوردەخرێتەوە
