نوێترین

recent

14/05/2019

مه‌حمود سه‌نگاوى له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌



مه‌حمود سه‌نگاوى ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ناوخۆیى یه‌كێتى نیشتمانى تایبه‌ت به‌ پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "هیچ هۆشدارییه‌كم نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌س و له‌باره‌ى دیاریكردنى كاندیده‌كانه‌وه‌".

دقى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوى

کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیاییەکان

هاونیشتیمانیانی ئازیز، وەک نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە ڕوانگەی هەستکردن بەو بارودۆخە ناهەموار و نالەبارە  سیاسیەی کە پێشتر لە سەر و بەندی  تاوتوێکردنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت هەەبووە لە ڕوانگەی هەستکردن بە لێپرسراویەتیەوە چاوپۆشیمان لە چەندین هەاوڵی بێ بنەما و چاواشەکار کردووە کە بۆ زڕاندن و بۆ مەبەستێکی سیاسی دیاریکراو دەربارەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاو کراوەتەوە، بەڵام تەشهیر و هەواڵە بێ بنەماکانیان و هەوڵەکانیان  بۆ تێکدانی نێو ماڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چیدی جێگای قبوڵ نییە.

لە وێبسایتی پەیسەر پرێسدا و لە ژێر ناونیشانی " مەحمود سەنگاوی هۆشداری دەدات" بڵاوکراوەتەوە  وتراوە "مەحمود سەنگاوی هۆشداری داوەتە باڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بەئاگابن لە دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە دەچنە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هۆشداربن لە ناردنی کوڕ و کەسانی بنەماڵەکانیان". وەک نوسینگەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ڕایدەگەیەنین کە ئەم لێدوانە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە هەڤاڵ مەحمود سەنگاویەوە نییە و دەستەواژەی باڵەکانی یەکێتی بە هیچ جۆرێک وتەی یەکێتیە ڕەسەنەکان نییە و وتەی نەیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

بە پێویستی دەزانین کە ڕایبگەیەنین هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بە تەواوی پشتیوانی بڕیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و دڵنیایە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کەسانی بە ئەزموون و چالاک و بەتوانا دەنێرێت نەک کەسانێکی لاواز لە بڕیار و و ناپاک لە لایەنی دارایدا، هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڕوای وایە کە دەبێت کاندیدان بۆ پۆستەکانی حکومەتی هەرێم  پاش ئەوەی بە سەرجەم فلتەرەکاندا تێپەڕدەبن دەبێت بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا هەڵببژێردرێن  و هەر کەسێکیش بۆ هەر پۆستێک خۆی کاندید بکات ئازادە و هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی پشتیوان و پاڵپشتی هەر کاندێکی چالاک و بەتوانا و بەئەزموونە بۆ هەر پۆستێک، بە پێویستیشی دەزانین ڕایبگەینی کە کوڕی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی (کاروان مەحمود سەنگاوی) کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی وەک هەر کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوان و پاڵپشتی دەبێت تاکو ئەو شوێنەی کە پەیڕەوی ڕێبازە پیرۆزەکەی یەکێتی و هەڤاڵ مام جەلال بکات و ڕێگەش بە غەدر لێکردنی نادات وەک هەر کادرێکی تری چالاکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085