نوێترین

recent

26/05/2019

ڕێکخراوێکى ژینگەى داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتیەکان دەکرێت


داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتیەکان دەکرێتبۆ ساڵی دووووەم ڕێکخراوێکی تایبەت بە ژینگە داوای پاراستنی پاوان و دارستانەکان، لە سنوری هەرێمی کوردستان دەکات ، بەھۆی نزیکبونەوەی وەرزی وشکبونی پوش و پاوان و مەترسی ئاگرکەوتنەوە، داوا لە وەزارەتی ئەوقافیش دەکات وتاری هەینی ھەفتەیەک لەھەرێمی کوردستاندا بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکرێت.ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستی ژینگە، داواکارییەک ئاراستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەهۆی زۆری باران بارین لە وەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ، پوش و پاوەنێکی زۆر هەیە لە ناوچە شاخاوی و دەشتاییەکاندا، هەر ئەمەشە وای کردووە ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر بکرێ بەتایبەتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە، بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتووە، لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە۱۰۰ ملیۆن دۆنم پاوان و دارستان لەھەرێمی کوردستان بەھۆی ئاگر کەوتنەوەوە سوتاون بەمەش زیانێکی زۆر گەیشتوە بەدارستانە سروشتیەکان و لەوەڕگاکان.خۆشبەختانە ساڵی ڕابردوو بەپێی زانیارییەکانی ئێمە کەمترین ئاگر کەوتۆتەوە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی ئومێد دەکەین ئەمساڵیش هەروا بێت.

هەر ئەو مەترسییەشە وای لێمان کرد، بۆ ساڵی دووەم، داوایەکی تر ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف بکەین کە یەکێک لەوتارەکانی ھەینی تایبەت بکات بۆ قسەکردن لەسەر مەترسی سوتانی دارستانەکان و زیانەکانی و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان تابتوانن ھاوکاری لایەنەپەیوەندارەکان بن و ڕێگری بکەن لە کەوتنەوەی ئاگر.

هەر ئەو مەترسییەشە وای لێمان کرد، بۆ ساڵی دووەم، داوایەکی تر ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف بکەین کە یەکێک لەوتارەکانی ھەینی تایبەت بکات بۆ قسەکردن لەسەر مەترسی سوتانی دارستانەکان و زیانەکانی و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان تابتوانن ھاوکاری لایەنەپەیوەندارەکان بن و ڕێگری بکەن لە کەوتنەوەی ئاگر.

#ڕێکخراوی_ئایندە_بۆ_پاراستنی_ژینگە ھاشتاگێکمان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردوە و دەیدەینە لایەنەپەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەو وەزارەتی ئەوقاف کەلەخوارەوە ئاماژەی پێ کراوە بۆ ئەوەی ھەموان لەرێی ئەو ھاشتاگەوە پشتیوانی بۆ ھەوڵەکان دەرببڕین

#نابۆسوتاندنی_پاوان_و_دارستانەکان


Picsart-24-02-23-21-31-09-085