گەردوونناسان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریکرد و ڕایانگەیاندووە، بەپێی لێکدانەوە گەردونییەکان ڕۆژى ٤ی مانگی داهاتوو یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان دەبێت.
میدیا عەرەبییەکان لە زاری گەردونناسانەوە ئاشکرایانکردووە، ڕەمەزان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ٢٩ ڕۆژ دەبێت و کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان ٣ی حوزەیران دەبێت.
گەردوونناسان ڕاشیانگەیاندووە، ڕۆژی ٤ی حوزەیران، کە ڕۆژی سێشەممە دەکات، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگە عەرەبییەکان بەپێی جوڵەی مانگ و گۆشەى دەرکەوتنى لە زەوییەوە دیاریدەکرێـت و، ژمارەى ڕۆژەکانی مانگ جێگیر نییە و هەندێکجار ٢٩ ڕۆژ و هەندێک جاریش ٣٠ ڕۆژ دەبێت.
ساڵانەش لە هەرێمی کوردستان لیژنەى بینینی مانگی وەزارەتی ئەوقاف یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان و جەژن بە فەرمی دیاریدەکەن.
