نوێترین

recent

12/05/2019

سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە (١٣ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085