لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌ستیانگرتوە به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمای خراپ‌دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٢-٥-٢٠١٩ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گیراوه كه كرمی كردووه.
لە راگه‌یاندنێکى قائیمقامیه‌تی سلێمانییدا هاتوە، بڕی ئه‌و خورمایه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه یه‌ك تەن ٦٠٠ كیلۆگرام بووە، ناوی خورماكەش زوهدیە و له‌ناوه‌وه كرمی كردوه بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌وخورمایه‌ى ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.

