نوێترین

recent

12/05/2019

گرنگە هەرێم و بەغدا یەک گوتاری


سالار مەحمود
گرنگە هەرێم و بەغدا یەک گوتاری هاوبەشیان هەبێ لە پرسەکانی پەیوەست بە وڵاتان
سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: خۆ پاراستن لەململانێی نێوان وڵاتان لە ناوچەکەو بەتایبەتیش ئەمریکاو ئێران ئەرکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عیراقە، پێکەوە دەتوانرێ گوتارێکی هاوبەش لە راگرتنی هاوسەنگی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم و عیراق زیاتر پەیڕەو بکرێت.

پەیوەندی هەمە لایەنەی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزەکان ببێتە دەرفەتی بوژاندنەوەو ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان و دەرفەت نەدرێ وڵاتەکە ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نا دروستی دەرەکی.

سالار مەحمود جەختی کردەوە: بۆ کوردیش پێویستترە هەم لەبەغداو هەم لەهەرێم بۆ کۆی پرسەکان هاودەنگ و هاو هەڵوێستبێ. سەرۆک کۆمار د بەرهەم ساڵح بەو ئاراستەیە هەوڵەکانی چڕتر کردۆتەوە بەلەبەرچاوگرتنی دەستورو یاسا کارپێکراوەکان.

لە دیدارو پەیوەندی و چاوپێکەوتنەکانیشیدا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و نوێنەرەکانیان سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ روونکردونەتەوە
لەم روانگەیەوە لەبەژەوەندی کوردستانە پەیڕەوی ئەو تێزە بکه‌ن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085