قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕی 35 تۆن ماددەی پاکەرەوەدا گرتوە، کە زیان بە پێست دەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست ولات ميديا گه‌يشتووه، 35 تۆن مادەی پاککەرەوە لە جۆری پلورا دەستیبەسەردا گیراوە کە به بۆنه‌كانی شلك و لیمۆ سێ‌و دروستكراوه، بۆ شتنی قاپ و پێداوستی ناوماڵ به‌كارده‌هێنرێت.

چیمه‌ن بایز، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵ پشكنینی كیمیایی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتوه كه شیاوی به‌كارهێنان نییه و زیان به پێستی ئەو کەسانە ده‌گه‌یه‌نێت، کە بەکاریدەهێنن.
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و مادده‌یەی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.