
ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە كەركووك لەبەركردنی سێجارەك (بەرمودا) لەلایەن گەنجانەوە لەسەرتاسەری شارەكە قەدەغە دەكات و، ھەر كەسێكیش بانتۆڵی كورت لەپێبكات دەستگیر دەکرێت.
بەپێی نوسراوێک کە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە ئاڕاستەی سەرجەم بنکەکانی پۆلیس کراوە هاتووە"هەر کەسێک (پانتۆڵی دڕاو) و (شۆرت) و (سێ چارەک) لە پێی بکات دەستگیر بکرێت و پاش ئەوەی کە بەڵێننامەی لێی وەربگیرێت جارێکی دیکە لە پێی نەکاتەوەو ئەو کات ئازاد بکرێت، پاش زیندانی کردنی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر".
لایخۆشییەوە عەقید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند،" بڕیارەکە لەژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە دەرچووەو ئێمەش جێبەجێی دەكەین".
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا 20 گەنجی دانیشتووی شاری كەركووك، لەسەر لەپێكردنی بانتۆڵی كورت دەستگیرکراون و بەڵێننامەیان پێ بڕ کراوەتەوە کەجارێکی دیکە ئەو جلوبەرگە لەبەرنەکەنەوە و دواتر ئازاد کراون.
