
چاو شتێكی جوان و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه و ده‌توانێت زۆر شتت له‌باره‌وه ئاشكرا بكات. به هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌م 9 چاوه زۆر شت له‌باره‌ی خۆته‌وه ئاشكرا ده‌كه‌یت. یه‌كێك یان زیاتر له‌م وێنانه هه‌ڵبژێره و سه‌رسامده‌بیت كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌ند شتت له‌باره‌وه ئاشكرا ده‌كات:
هه‌ڵبژاردنی چاوی ژماره 1 نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تۆ له ناخت‌دا كه‌سێكی كراوه‌یت و رێگه به هه‌موو كه‌سێك ده‌ده‌یت بێته ژیان و دڵته‌وه. پێت وایه كراوه بیت و ئازارت به‌ر بكه‌وێت باشتره له‌وه‌ی ده‌رگا به‌سه‌ر خۆتدا دابخه‌یت. تۆ كێشه‌كانی خۆت بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ناكه‌یت و ئه‌گه‌ر ئازاریش بدرێیت بابه‌ته‌كه له‌لای خۆت ده‌هێڵیته‌وه و بۆ كه‌سه‌كه‌ی ئاشكرا ناكه‌یت. به كۆمه‌ككردنی كه‌سانی تر ئازاره‌كانت نامێنن.
ئه‌گه‌ر چاوی ژماره 2 هه‌ڵبژێریت مانای وایه كه‌سێكیت بایه‌خ به بۆچوونی خه‌ڵك ده‌ده‌یت و ده‌ته‌وێت كاری باش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی باس بكرێیت. پێت وایه كاره بچوك و گه‌وره‌كانت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵكی تر هه‌یه. خه‌مه‌كانت بۆ خه‌ڵك باس ناكه‌یت و ئه‌و كێشه و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی ده‌یانبینیت له‌لای خۆت ده‌یهێڵیته‌وه. تۆ پێت وایه لانی كه‌م پێویسته باشترین كه‌سی جیهان بیت.
چاوی ژماره 3 مانای ئه‌وه‌یه كه‌سێكیت له رابردوودا ئازار دراویت. رابردووه به‌ئازاره‌كه‌ت ئێستاش ئازارتده‌دات، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌یت ئارام ببیته‌وه. ناڕه‌حه‌تییه‌كانت باس ناكه‌یت و بۆ خۆتی هه‌ڵده‌گریت و روخسارت ناڕه‌حه‌تی پێوه دیار نییه. تۆ شاره‌زایت له‌وه‌ی خۆت فریای خۆت بكه‌ویت.
چاوی ژماره 4 مانای وایه تۆ كه‌سێكی فه‌یله‌سووفیت و حه‌زت به‌وه‌یه بیر له بابه‌ته جیاجیاكان بكه‌یته‌وه. زۆرجار له بیركردنه‌وه‌دا نوقم ده‌بیت و چوارده‌وره‌كه‌ت بیر ده‌چێته‌وه. تۆ گومانه‌كانی خۆت له‌لای خه‌ڵك باس ناكه‌یت. ژیان وه‌كو مه‌ته‌ڵێك ته‌ماشا ده‌كه‌یت كه حه‌ز ده‌كه‌یت ئه‌نجامه‌كه‌ی بدۆزیته‌وه، به‌ڵام به‌لاته‌وه ئاساییه له ماناكه‌ی تێ نه‌گه‌یت.
هه‌ڵبژاردنی چاوی ژماره 5 مانای ئه‌وه‌یه كه له ناخت‌دا كه‌سێكی ته‌مومژاویت و خۆیشت به‌ته‌واوه‌تی له‌خۆت تێ نه‌گه‌یشتوویت. ژیانت دژبه‌یه‌كی زۆر تێدایه و مه‌زاجت به‌پێی رۆژ ده‌گۆڕێت. تۆ زۆر شت بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ناكه‌یت و كه‌م ده‌دوێیت. حه‌ز ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا له خه‌ڵك بڕوانیت و لێیان تێ بگه‌یت ئینجا ده‌ست پێ بكه‌یت. ته‌نیا ئه‌و شتانه ده‌ڵێیت كه لێیان دڵنیایت.
چاوی ژماره 6 به‌و مانایه دێت كه تۆ له‌ناخی خۆتدا كه‌سێكی هه‌ستیاریت و هه‌موو شتێك ده‌زانیت و شت فه‌رامۆش ناكه‌یت. له‌گه‌ڵ جیهاندا زۆر پێكه‌وه به‌ستراویت. به قووڵی هه‌ست به شته‌كان ده‌كه‌یت و به‌ئاسانی هه‌ست و سۆزت كاریان تێ ده‌كرێت و خستنه پێكه‌نین یان گریانت ئاسانه. تۆ ئه‌و ناسكییه‌ت بۆ جیهان ده‌رناخه‌یت، به‌ڵكو خه‌ڵك ئه‌وه ده‌بینن كه كه‌سێكی زۆر تێگه‌یشتوویت. تۆ به‌باشی ده‌توانیت پێشبینیی رووداوه‌كانی ژیانت بكه‌یت و زۆرجار پێش خه‌ڵك هه‌ست به شته‌كان ده‌كه‌یت.
چاوی ژماره 7 مانای ئه‌وه‌یه كه له ناخت‌دا كه‌سێكی گه‌رموگوڕیت. پڕیت له وزه و هه‌رگیز ناوه‌ستیت. تۆ شته‌كانت خۆش ده‌وێت یان رقت لێیانه. بۆچوونی زۆرت له‌باره‌ی شته‌كانه‌وه هه‌یه و زوو خۆت یه‌كلایی ده‌كه‌یته‌وه. نیگه‌رانییه‌كانی خۆت نیشانی جیهان ناده‌یت. ئه‌و وزه زۆره‌ی هه‌ته وا ده‌كات دڵه‌ڕاوكێت هه‌بێت و شته‌كانت به‌لاوه زۆر گرنگه و بایه‌خیان پێ ده‌ده‌یت.
هه‌ڵبژاردنی چاوی ژماره 8 مانای ئه‌وه‌یه كه‌سێكی جیاوازیت. له‌و كه‌سانه‌یت كه حه‌ز و بیروباوه‌ڕ و كرده‌وه‌یان له كه‌سانی تر جیاوازه. به‌رده‌وام به جیاواز ته‌ماشا ده‌كرێیت و بایه‌خ به یاسا و نه‌ریته‌كان ناده‌یت. ده‌ته‌وێت شته‌كان به دڵی تۆ روو بده‌ن. هیچ له جیهان ناشاریته‌وه و پێكه‌نینت به‌و كه‌سانه دێت كه ره‌خنه‌ت لێ ده‌گرن. حه‌ز ده‌كه‌یت هه‌موان وه‌كو تۆ بوونایه و دڵخۆش بوونایه.
ئه‌گه‌ر چاوی ژماره 9 ت هه‌ڵبژاردووه مانای وایه تۆ كه‌سێكیت زۆر به‌باشی له خه‌ڵك و جیهان تێ ده‌گه‌یت. پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێك باسی هه‌سته‌كانی خۆیت بۆ بكات به رووخسار و شێوازی جه‌سته و ده‌نگیدا لێی تێ ده‌گه‌یت. هه‌میشه ده‌توانیت درۆی خه‌ڵك بناسیته‌وه. ئه‌و شتانه نیشانی جیهان ده‌ده‌یت كه ده‌ته‌وێت چونكه ده‌زانیت چۆن خه‌ڵك خوێندنه‌وه‌ت بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به‌كارت بهێنێت هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت و ده‌شزانیت چۆن خه‌ڵك به‌كار بهێنیت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا نیت.
و: س.ر
پ: ن.ر
ب: ئا.ح
