محهمهد حهمید لێپرسراوی دهستلهكاركێشاوهی مهكۆی بزوتنهوهی گۆڕان لهموسڵ بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر پەیامێکمان هەبوو کە خەڵکی جیاواز و لایەنەکانی تر بوین بەڵام کە سەرکردایەتی گۆڕان لەو پەیامە لایدا لەدوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان تەنانەت نەک هەر لەو پەیامە لایدا بەڵكو سەرکردایەتیەکەی ترسنۆک و بێ توانا بوون نەیانتوانی لەسەر ڕێبازەکەی کاک نەوشیروان بەردەوام بن".
محەمەد حەمید دەڵێت "بەدڵنیایی کوڕەکانی کاک نەوشیروان ئێستا هەیمەنەیان بەسەر بزوتنەوەکە و خانەی ڕاپەڕاندندا هەیە، ئەگەر ئەوان ڕایان لە شتێک نەبێت ئەوا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی ناتوانن بە ئاقارێکی تر بڕیاربدەن ئەگەر دەستوەردان نەبووایە ئەوا لەناو جڤاتی نیشتمانی کەسی زۆرباش هەن کەدەیانتوانی بزوتنەوەکە لەسەر بەرنامەكهی کاک نەوشیروان بەردەوامی پێبدەن بەڵام ئێستا ئەو کەسە باشانە بونەتە کەمینە لەناو جڤاتی نیشتمانی ".
لە بارەی پێگەی گۆڕان لە ناو خەڵکدا ئەو بەرپرسەی پێشوی گۆڕان دەڵێت "ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان (دە) بەیاننامە لەسەعاتێکدا دەربکات کەس گوێی لێناگرێت".
محەمەد حەمید بە رەشبینییەوە لە حکومەتی داهات و دەڕوانێت و دەڵێت "ئەزمونی ڕابردوو هەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان باڵادەستە، جگە لەوەی دەستوەردانی دەرەکی هەیە دەستوەردانی حیزبیش هەیە وە گەندەڵیەکی زۆر هەیە لەبەر ئەوە هەموو ئەوانە وادەکات بڵێین حکومەتێکی خراپ دێت و بەتەواوی ڕێگا دەگرێت".
