نوێترین

recent

24/04/2019

به‌ڤيديۆ:ديمه‌نێكى ناوازه‌ى ده‌رچه‌ى بێل ماوس


چیرۆکی بيری سپیلوای یان بيل ماوس
بیری سپلوا یان spell way ئەو بیرەی کە زۆرێک لەوێنەکانی لەسۆشیال میدیا بەرچاو دەکەوێت ،ناوی تەواوی Bell -mouth spill way یە بریتیە لەبیرێکی گەورەی فراوان کە بەتونێڵێکی گەورەی دەسکردا بەو دیوی شاخەکەدا واتە ڕوی ڕوبارەکەدا 

دەکرێتەوە. بیرۆکەی ئەم بیرە یان دەرەچەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری فشاری ئاوە لەکاتی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە لەبەهاراندا ، ئەوەی گرنگی بەم ڕوداوە داوە ئەمڕۆ ئەوبیرە لەو کاتەوەی دروستکراوە 1957بۆ 1959 ئەمە دوەم جارە دەبێتە یارمەتی دەری بەنداوەکەو ئاو سەرڕێژ دەکاتە ناوێ وە ، 

یەکەم جار کە ئاوی دەریاچەکە گەیشتە ئاستی ئەوبیرە لە ساڵی 1988دابوو لەو بەروارەوە ئەمە دوەم جارە ئاوی دەریاچەکە ئەوەندە زۆردەبێت بگاتە ئەو ئاستە . ئەم دەرەچەیە بیرۆکەی ئەندازیاریکی بریتانی بوو بەناوی Benee partner . بۆ ئەوەی ئەگەر هاتو دەرەچە ئاسایەکان کەپێنج دەرەچەی کارۆئاویین ، وسێ دەرەچەی ڕاڕەوی ئاووین، فریا نەکەوت بڕی بەردانەوەی ئاو بەو ئاستە بەربدەنەوە نەگاتە سەروی بەنداوەکە ، 

ئەوا ئەم دەرەچەی سپیلوایە فریا بکەوێت وبەنداوەکە لەمەترسی ڕزگاربکات ، بۆیە گەیشتنی ئاو بەو ئاستەی بچێتە ئەو دەرەچەوە پێش هەر شتێکی تر باس لە سەرکەوتنی بیرۆکە گریمانەیەکەی ئەو ئەندازیارە بریتانیەمان پێ دەڵێت ، 

کە لەماوەی شەست ساڵدا ئەمە دوەم جارە بۆمان دەردەکەوێت کە بیرۆکەیەکی ڕاست وپێشبینیەکەی لەشوێنی خۆیدابووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085