بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران لە هاتوچۆی ئەم شەقامە سەرەكییە ئاگاداردەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، لەئێستادا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنزیك پردی قالاوە سایدی ڕۆشتن بۆ وڵوبە كاركردنی تیمەكانی شارەوانی سلێمانی دەستیپێكردووە.
ئاشكراشیدەكات، بەو هۆیەوە شەقامەكە بەربەستكراوە و داوا لەشۆفێران دەكەین، شەقامی خزمەتگوزاریی و شەقامە لاوەكییەكانی نزیك شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەكاربهێنن، تا كاركردن لەسەر ئەو شەقامە كۆتایی دێت.
