لە بەرواری ۲۱/٤/۲۰۱۹ سێ کەس لەکاتی کێشانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند"ڕێکەوتی (۲۱/٤/۲۰۱۹)، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان سێ کەس دەستگیر بکەن لەو کاتەی کەوا سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەکە بوون".
پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند"(عقیدی پۆلیس/هەندرێن خەسرۆ) ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست، پێی راگەیاندین کەوا توانیویانە سێ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن. هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە بە بەندکردنیان بەپێی ماددە (۱٤) هۆشبەرەکان".
