
هه‌واڵی ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ئاشكرا دەبێت و عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بە نوسراوێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ، فەرمانی راگرتنی بودجە و موچەی هەرێم رادەگەیەنێت .
عەبدولهادی موحان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، “حكومه‌تی هه‌رێم سزای خه‌ڵكی هەرێم ده‌دات و ئەو موچانەی بەغدا ڕەوانەیان دەكات ناگاتە دەستی فەرمانبەرانی كورد، هەر بۆیە بەغدا ناچاربوو جارێكی دیكە موچەكە ڕاگرێت و بیر لە رێگاچارەیەكی دیكە بكاتەوە.
عه‌بدولهادی موحان په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژەبەوەدەكات “موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه بۆ چوار مانگی ئه‌مساڵ نێردراوه، به‌ڵام تائێستا حكومەتی هەریم موچەكەی بۆ فەرمانبەرانی خه‌رجنەكردووە.
دەشڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به‌ڕاده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌كۆمپانیای سۆمۆ”.
له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه نوسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كراوه كه واژۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره‌و تێیدا داوای ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات تائه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كات”.
به‌وته‌ی عه‌بدولهادی موحان، “بۆ حكومه‌تی به‌غدا ڕونبۆته‌وه ئه‌و موچانه‌ی له‌مساڵدا نێردراون بۆ هه‌رێم، به‌شێكی به‌پاشه‌كه‌وته‌وه به‌سه‌ر موچه‌خۆران دابه‌شكراوه‌و به‌ته‌واوه‌تی نه‌دراوه به‌فه‌رمانبه‌ران”.
ده‌شڵێت:”حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕاده‌ستنه‌كردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، سزای خه‌ڵكی كوردستان دووجار دەدات جارێك موچەكانیان دوادەخات و جارێكیش سەرلەنوێ قەیرانی بڕینی بودجە دروست دەكاتەوە “.
