نوێترین

recent

09/04/2019

ئێن ئاڕتی چوار دەستی بە پەخشی ئەزمونیکرد



دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆ ٩ی نیسان پەخشی ئەزمونی کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی چوار دەستیپێکرد و بڕیارە لە ڕۆژی ١ى ئایار دا پەخشی ئاسایی دەستپێبکات.

دامەزراوەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی چوار کەناڵێکی ئاینی و کۆمەڵایەتی دەبێت و گرنگی دەدات بە پێکەوەژیان و ئاین و بابەتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییان بە ئاینی ئیسلامەوەیە".

کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی چوار پەخشی لە سەر مانگی دەستکردنی نایلسات بە فریکوێنسی (11595- V - 27500) دەستپێکردووە و لەڕۆژی ١ی ئایاری داھاتووەوە پەخشی ئاسایی کەناڵەکە و بەرنامەکانی دەستپێدەکات.

دامەزراوەی میدیایی نالیا خاوەنی ٥ کەناڵی ئاسمانی (ئێن ئاڕ تی – ئین ئاڕ تی دوو – ئێن ئاڕ تی سێ منداڵان – ئێن ئاڕ تی چوار – ئێن ئاڕ تی عەرەبی) و رادیۆی نالیا ئێف ئێم و دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی و ئێکس وای زێت و سەنتەری ڕاهێنانی نالیایە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085