نوێترین

recent

09/04/2019

گۆڕان دەست بەرداری پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم دەبێت



بزوتنەوەی گۆڕان مەرجی وازهێنان لە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم ئاشكرا دەكات کە ئەوەش وەرگرتنی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

دلخواز كاكەڕەش، سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایکرد: "لەپەراوێزی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، زیادكردنی جێگری دووەم بۆ سەرۆكی هەرێم باسكراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد: مەرجی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایە كە پێویستە سەرۆكی هەرێم یەك جێگری هەبێت.

رونیشیكردەوە: كە بزووتنەوەی گۆڕان مەرجی هەیە كە ئەگەر دەستبەرداری جێگری سەرۆكی هەرێم بێت لەبەرامبەردا داوای وەزارەتی پێشمەرگە دەكات.

بەپێی رێككەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆكی هەرێم یەك جێگری دەبێت و ئەویش بۆ بزووتنەوەی گۆڕانە، لە ئێستاشدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای جێگری سەرۆكی هەرێم دەكات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085