لەپێناو فراوانكردنی ڕووبەری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕایی كردنی كاروباری گەشتیارانی نێوان هەردوو وڵات، حكومەتی عیراق بەشێوەیەكی فەرمی كردنەوەی مەرزی سەیرانبەندی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ڕادەگەیەنێت.
شاكر جبوری، بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنورەكانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “زیاتر لە 25 هێكتار زەوی دراوە بە لایەنە پەیوەندارەكان، تا مەرزی سەیرانبەند سیمایەكی فەرمی وەربگرێت”.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی حكومەتی فیدڕاڵ، “بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتوون، ئەو مەرزە دەبێتە دەروازەیەكی تری سنوری فەرمی لەنێوان عیراق و ئێران”.
لەچوارچێوەی قسەكانیدا لەسەر بوونی هەندێك مەرزی تری نافەرمی لە هەرێمی كوردستان، جبوری ڕاگەیاندووە، “حكومەت بڕیاری نەداوە هیچ خاڵێكی سنوری نافەرمی لەنێوان هەردوو وڵاتدا دابخات”.
بە كردنەوەی مەرزی (سەیرانبەند) بە فەرمی، عیراق چوار مەرزی سنوری فەرمی لەگەڵ ئێراندا لە هەرێمی كوردستان
