
لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا هەردوو یانەى بەرشەلۆنە و ڤیاریاڵ بەچوار گۆڵ یەکسان بوون
لە دریژەى یارییەکانی هەفتەى 30ی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە بوە میوانی یانەى ڤیاریاڵ
لەو یارییەدا ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە پشوی بە بەشێک لە یاریزانە سەرەکییەکان دابوو کە دیارترینیان میسی کاپتن بوو
لەگەڵ ئەوەشدا لە 16 خولەکدا دووگۆڵی لە رێگەى کۆتینیۆ و مالکۆمەوە کرد، بەڵام هەرزوو ڤیاریاڵ توانی لەخولەکی 23دا گۆڵێک بکات و تایمی یەکەم دوو بە یەک بەرشەلۆنە لە پێش بوو
تایمی دوەم ڤیاریاڵ ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردو توانی سێ گۆڵی لەسەر یەک لە رێگەى ئیکامبی و ئیبۆرا و باکاوە بکات
هەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوە بون بەرشەلۆنە بدۆرێن، ڤالڤێردی بە ناچاری میسی بەشداری پێکرد لە یارییەکەدا و بەرشەلۆنەش لە خولەکەکانی 90 و 93 دا توانی دووگۆڵ لە رێگەى میسی و سوارێزەوە بکات و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوەو هەردولا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بون
بەوەش یانەى بەرشەلۆنە لە شکست رزگاری بوو کۆی خاڵەکانی بۆ 70 خاڵ بەرزکردەوە بەڵام بەهۆی بردنەوەى ئەتلەتیکۆمەدریدەوە جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان بوو بە 8 خاڵ.