
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌یه‌كێك له زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه ، باس له‌خواردنى ماست ده‌كات كه چه‌ند گرنگه بۆ خانمانى دووگیان .
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه ماست جۆره به‌كتریایه‌كى تێدایه به‌ناوى (البروبیوتك) كه یارمه‌تیده‌رێكى زۆر باش و گرنگه بۆ خانمانى دووگیان .
ئه‌م به‌كتریاى ماسته نایه‌ڵێت خانمانى دوگیان پێش كاتى خۆیان منداڵییان بێت ،چونكه زۆرجار خانمان توشى پێش كاتى له‌دایك بوونى كۆرپه‌له‌كه‌یان ده‌بن ، هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌دایك بوونى منداڵ پێش كاتى خۆى ناته‌ندروسته .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م به‌كتریایه خانمانى دووگیان دوورده‌خاته‌وه له له‌بارچوونى كۆرپه‌له‌كه‌ى ، هه‌ربۆیه خانمى دووگیان ڕۆژانه پێویسته ماست بخۆن و گرنگى پێ بده‌ن و لانى كه‌م ڕۆژانه قاپێكى بچووكى لێ بخۆن.
له:ئينگليزييه‌وه وه‌رگيراوه