نوێترین

recent

03/04/2019

بۆ ماوەیەکی نادیار 70%ـی سلێمانی بێ ئاو دەبێت



لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی لێڵبوونی ئاوەوە، زۆربەی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبێت "هێڵی یەكی ئاوی دووكان - سلێمانی چاكسازی تێدا دەكرێت ‌و هێڵی دووەمیش ئاوەكەی لێڵبووە".

ئامانج جەلال، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە "بەهۆی لێڵبوونی ئاوی هێڵی دووەمی دووكان – سلێمانی، زۆربەی گەڕەك ‌و قەزا‌ و ناحییەكانی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن، دەتوانین بڵێین رێژەی 70% سلێمانی بێ‌ ئاو دەبێت، هەركاتێكیش ئاوەكە روون بووەوە دەست بەدابەشكردنی دەكەینەوە".

لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هێڵی ئاوی یەكی دووكان - سلێمانی ماوەیەكی زۆرە چاكسازی تێدا دەكرێت، "لەگەڵ تەواوبوونی ئەو چاكسازییانە لەو هێڵەشەوە، دەست بە دابەشكردنی ئاو دەكرێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی نزیكەی 170 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە، هێڵەكانی یەك‌ و دووی دووكان – سلێمانی لەگەڵ ئاوی سەرچنار سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی ئەو هاوبەشانەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085