
بڕیارە پێش دەست پێ کردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی
کوردستان بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام
بدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجام دەدرێت. لەمبارەیەشەوە لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەیەدا،
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، سەرکردایەتیی حزبەکە لە ئاراستە و ڕێڕەوی دانوستانەکانیان
لەگەڵ پارتی ئاگادار دەکاتەوە.
پێشتر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لەگەڵ یەکێتی و هەروەها بزووتنەوەی گۆڕانیش،
لە ڕێککەوتن زۆر نزیک بوونەتەوە .
هەر لەو بارەیەوە سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دەڵێت: ئێمه بیر له‌ڕێگا چاره‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌حاڵه‌تێكدا
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری كابینه‌ی حكومه‌تیش نه‌كات، له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا باش بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی
ئاسایی بكاته‌وه وە ئه‌گه‌ر یەکێتی به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا نه‌كات،
ئه‌وا ئه‌و حكومه‌ته لاواز ده‌بێت و سه‌رۆكه‌كه‌شی له دێگه‌ڵه به‌ولاوه ده‌سه‌لاَتی
نابێت.