نوێترین

recent

03/04/2019

تائێستا ئه‌م سووده‌ سه‌رسورهێنه‌رانه‌ى ته‌ماته‌ت زانيوه‌


تەماتە لەو جۆرە سەوزانەیە کەزۆر کەس حەزی بەخواردنیەتی و دەچێتە پێکھاتەی زۆرێک ژەمی خۆراکییەوە بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری رەگەزی خۆراکی گرنگ بۆ تەندروستی مرۆڤ وەک ڤیتامین و دژە ئۆکسان.

لەم راپۆرتەدا وێبسایتی Safe Food Eat ئەو سودانەی ئاشکراکردوە کەبۆ مرۆڤ ھەیەتی ئەگەر بۆ ماوەی مانگێک تەماتە بخۆیت: 
١. دڵ: رێژەیەکی زۆری ریشاڵ و پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی و پێکھاتەی کولینی تێدایە کەھەمویان بەشدارن لەپاراستنی تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن و رێکخستنی فشاری خوێن.
٢. مێشک: تەماتە پێکھاتەیەکی دەوڵەمەندە بەلیکۆبین کەدژە ئۆکسانێکی بەھێزە و مەترسی توشبون بەسەکتەی مێشک کەم دەکاتەوە و خوێن بەباشی دەنێرێت بۆ پەلەکان و دەتپارێزێت لەنەخۆشی دەماری وەک زەھایمەر و ئیفلیجی
٣. شەکر: تەماتە باشترینە بۆ توشبوانی شەکرە بەھۆی بونی رێژەیەکی کەمی کاربۆھیدرات و دەوڵەمەندی بەریشاڵ و دژە ئۆکسان و ئەمەش ھاوکارە لەرێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا و مژینی لەخوێن کەم دەکاتەوە. 
٤. ئێسک: تەماتە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسک بەھۆی بونی دژە ئۆکسان و پێکھاتەی لیکۆبین کەپارێزگاری لەرێژەی کالیسیۆم دەکات لەلەشدا و ئەو خانانە کەم دەکاتەوە کەکڕکراگە و پەراسوو دەخۆن و ئەمەش باشترینە بۆ ژنان لەتەمەنی نائومێدی بۆ پاراستنیان لەشاشبونی ئێسک و بۆ بەساڵاچوان بەوپێیەی لەشکان دەیانپارێزێت.
٥. شێرپەنجە: تەماتە دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان و تایبەتمەندیی پارێزەری ھەیە لەشێرپەنجە چونکە لەش لەژەھر و رەگە ئازادەکان و مادە شێرپەنجەییەکان رزگاردەکات کەبوار دەدات لەبڵاوبونەوە لەئەندامەکانیدا. 
٦. قژ و پێست: تەماتە باشترینە بۆ شتنی قژ و ھاندەری گەشەی رەگەکەیەتی و زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی جوانی پێست و لابردنی پێستە مردووەکەی، بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامینی وەک A، B، C ، K، E.



Picsart-24-02-23-21-31-09-085