نوێترین

recent

03/04/2019

باندێكی بەكارهێنەرو بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر لە زەڕایەن دەستگیركران




هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا باندێكی سێ‌ كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بەبازرگانیكردن و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر .

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا(زەڕایەن) زانیارییان پێگەیشت كە باندێكی سێ‌ كەسی بەكارهێنەرو بازرگانیكەرن بەماددەی هۆشبەر، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەكانیان دەستپێكردوو زانیاری تەواو لەسەر تۆمەتباران دەستكەوت و توانرا لەچەند شەوێكی جیاوازداو لەچەند بۆسەیەكدا كە لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماواوە دانرابوو هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر سێ‌ جۆر لەماددەی هۆشبەرو كەرەستەی ئامادەكراو بۆبەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو ماددانە هەروەها ئۆتۆمبێلێك دەستیبەسەردا گیرا كە بەتۆمەتباران بووە.

لەئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085