نوێترین

recent

03/04/2019

مەسعود بارزانی: لەم ساتەوە چیتر چاوەڕێ ناکەین و پەرلەمان سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێرێت



مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دا بە لایەنە ناڕازییەکان و ڕاگەیاند کە چیتر چاوەڕوان ناکرێت و ”لەم ساتەوە“ کارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت دەست پێ دەکات.



جەختیشی کردەوە کە ئێستا گەیشتوونەتە قۆناغێک کە چیتر چاوەڕێ نەکەن و ”هیچ بیانووێک نەماوە و کاتی چاوەڕێکردن تەواو بووە“، بۆیە پەرلەمانی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی کارەکانی خۆی دەکات و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرێت و کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت ، ئارامیی زۆرمان گرت و هەلی زۆرمان بە لایەنەکان دا، تاوەکوو حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک بێت“.

بارزانی دوپاتی کردەوە: ”لەم ساتەوە چیتر چاوەڕێ ناکەین و کارەکانمان دەست پێدەکەین“.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085