نوێترین

recent

03/04/2019

ڤالڤێردی: ناتوانین بڵێین خولی ئیسپانیا مسۆگەرە


راهێنەری بەرشەلۆنە پێیوایە وانەیەکی باش لە یارییەکەى ڤیاریاڵەوە فێربون و رەخنەشی ئاراستەى هێڵی بەرگریی کرد

پاش یەکسان بونی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڤیاریاڵ، ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

ڤالڤێردی تەئکیدی کردەوە کە وانەیەکی باش لە یارییەکەى ڤیاریاڵەوە فێر بوون

وتیشی هێڵی بەرگریی یارییەکی خراپیان کردوەو دواین جار کە بەو جۆرە دەرکەوتبون لە یارییەکەى ریاڵ بیتس بوە

ئاماژەى بەوەشدا کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانن بڵێن نازناوی خولی ئیسپانیا مسۆگەر بووەو پێویستە لە هەوڵدان بۆ بردنەوەى زیاتر بەردەوام بن

ستایشی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیشی کرد کە بەشێوەیەکی باش لێدانە راستەوخۆکان جێبەجێ دەکات و پێیوایە ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆماردەکات.

 سەرجەم وتەکانی ڤالڤێردی

ڤالڤێردی: وانەیەکی باش لەم یارییەوە فێربوین

 ڤالڤێردی:ناتوانین هیچ یارییەک بە ئاسان و مسۆگەر بزانین

 ڤالڤێردی: زۆر بە باشی میسی خۆی راهێناوە بۆ لێدانی راستەوخۆ و زۆر ژمارەى پێوانەیی تر دەشکێنێت

 ڤالڤێردی: لە 15 خولەکی سەرەتادا پشو دانی یاریزانەکان زۆر باش بون، بەڵام لەکۆتا خولەکەکاندا کارەسات بوو

 ڤالڤێردی: بە دڵنیایەوە نازناوی خولی ئیسپانیا یەکلایی نەبۆتەوە، سەرسامیش نەبوم بە ئاستی ڤیاریاڵ ئەوان هەر بەهێز بون

 ڤالڤێردی: ناتوانین بڵێین خولی ئیسپانیا مسۆگەرە

 ڤالڤێردی: دواین جار کە لەروی بەرگریییەوە خراپ بوین یارییەکەى ریاڵ بیتس بوو، لە چەند هەفتەى رابردودا هێڵی بەرگریی زۆر باش بوو
Picsart-24-02-23-21-31-09-085