نوێترین

recent

10/04/2019

لە چامپیۆنز لیگ: لیڤەرپوڵ لە پۆرتۆی بردەوە و تۆتنهاميش لە مانچستەر سیتی


لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر پۆرتۆ بەدەستهێنا
لە درێژەى یارییەکانی چونی قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ یانەى لیڤەرپوڵ لە یاریگاى ئانفێڵد میوانداری یانەى پۆرتۆی کرد
لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەى پۆرتۆ بەدەستهێنا
دوو گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ نابی کیتا لەخولەکی پێنج و فێرمینۆ لە خولەکی 26 تۆماریانکرد
بەو بردنەوەیە لیڤەرپوڵ هەنگاوێکی گەورە لە قۆناغی چوار تیپی نزیک بۆتەوەو یاریی گەرانەوەش لە 17ی مانگ لە یاریگاى دراگاوی تایبەت بە پۆرتۆ بەڕێوەدەچێت.


لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەى تۆتنهام بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر مانچستەر سیتی بەدەستهێنا
لە درێژەى یارییەکانی چونی قۆناغی هەشت تیپی چامپیۆنز لیگ، یانەى تۆتنهام لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى مانچستەر سیتی کرد
تایمی یەکەم مانچستەر سیتی باشتر دەرکەوت و کۆنترۆلی یاریگاى گرتبوە دەست، لەخولەکی 13 لێدانێکی سزا بۆ مانچستەر سیتی دروست بوو بەڵام ئەگوێرۆ نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات و تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بون
تایمی دووەم تۆتنهام گەرایەوە کەشی یارییەکە بەڵام هاری کەین توشی پێکانێکی قورس هات و بەناچاری یاریگاى جێهێشت
لەگەڵ ئەوەشدا تۆتنهام کۆڵی نەدا و توانی لە رێگەى مین سۆنەوە لەخولەکی 78 گۆڵێک تۆماربکات
یارییەکە هەر بەو ئەنجامە تا کۆتایی بەردەوام بوو، تۆتنهام لە یاریگاى خۆی بە گۆلێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر مانچستەر سیتی بەدەستهێنا
یاریی گەرانەوە 17ی مانگ لە یاریگاى ئیتیحادی تایبەت بە مانچستەر سیتی بەڕێوەدەچێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085