نوێترین

recent

10/04/2019

ساڵح ژاژڵه‌یی: جێگری سەرۆکی هەرێم "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر

ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت" پارتی ده‌توانێت داوا لەگۆڕان بکات بڵێ ئێوە دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ببن، بەدوری نازانم پارتی ئەو پۆستە بدات بەیەکێتی و هیچ شتێك له‌سیاسه‌ت به‌دوور نازانم.

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی"کۆمەڵێک خەڵک هەیە ڕەنگە قسەکانی منیان بە دڵ نەبێت و بیکەنە"زەجە" چونکە من ڕاستیەکان دەڵێم ئەگەر یەکێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێک کە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان کەی ئەوە کێشەیە؟ دەبێت حسابی میللەتەکە و ناوچەکە بکرێت، پۆست چیە؟ جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێکی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی! پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ"

 ساڵح ژاژڵه‌یی لەبارەی دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی هەێمەوە رایگەیاند" ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە ، ئاخر سەرۆکی هەرێم هی پارتی بێت و هەموو دەسەڵاتە "ئەساسیەکان" لەدەست پارتیدا بن، "بەڕێز مەسعود بارزانی" کە خۆی مابێت ڕەنگە "نێچیریش" ئەو دەسەڵات و "ئەهمیەتە" گەورەی نەبێت هەر ناوبێت کە سەرۆکی هەرێمە، ئنجا ئێمە جێگری ئەویش بین دەبێت چیمان بەدەست بێت و جێمان پێبکرێت و چ بڕیارێکمان پێدەدرێت"؟


Picsart-24-02-23-21-31-09-085