پاش ئەوەی هاوڵاتیەك لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نامەیەكی ئاراستەی شاڵاوی عەلی عەسكەری كرد، بەهۆی ئەوەی كوڕەكەی داوای دروستكردنی چەند كەرەستیەكی ئەمنی لێكردووە و دواتریش خۆی دزیوەتەوە لە پەیوەندیەكانی ئەو هاوڵاتیە، کوڕەکەی شاڵاو عەلی عەسکەری وەڵامی هاوڵاتییەکەی دایەوە.
پۆڵۆ عەسکەری، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، پێم وانیە ھاوڵاتیەکی ئاسای بتوانێت بەو بەلاغەتە بنوسیت مەگەر کەسێک لە دام و دەزگایەک کارو پیشەکەی تایبەت بێت بە نوسین و بۆ شکاندن و ناوزڕاندن !!! بابەتی بازرگانی بابەتێکی یاسایە و بە گرێبەند ڕێکدەخرێت دەبێت ئەو ھاوڵاتیە گرێبەندێک بخاتە ڕوو واژوی منی لەسەربێت و نرخ و کات و سەرجەم زانیاریەکانی تێدا نوسرابێت ، لەسەرو ھەموو شتێکەوە دەبێت لە ناو گرێبەندەکەدا بڕگەیەک ھەبێت لە ١٠٠٪ زەمانەتی مادی ئەوبکات و چۆنتی دەفکردنی نرخی تێدا باسکرابیت ئینجا ئەو بچێت دەستبکات بە دروستکردن و ھاوردەکردن.
دەشڵێت، ئەوەی ئەو باسی دەکات بۆ کار و پیشەی من نابێت و باسی کاری عەسکەری و جەنگ دەکات لەوە ئەچێت کاکی نوسەر لێ تێک چوبێت وای زانبێت من وەزیری پێشمەرگەم.
ناوبراو ئاماژە بەوەشدەدات، کورت وتەنی ئەو لایەن و دەزگایەی پێ نوسی لەوە ئەچێت باوەری بە دادگا نەبێت کە ئەگەر کەسێک کێشەیەکی بازرگانی لەگەل من ھەبێت پێوست ناکات سالێک بەدوامدا بگەڕێ دەرگای دادگا کراوەیە و ملم لە موباریکترە!
دهقى داواكارى ئهوهاولاتيهى داواى ئهوهى كردبوو وهلامم وهربكريتهوه .....لهلايهن كورى شالاوى على عهسكهريهوه
