نوێترین

recent

09/04/2019

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تەنێكی گوماناوییەوە ڕونكردنەوە بڵاودەكاتەوە


هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر، ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیە دەدات، كە گوایە بۆمبێك لە سەر شەقامی هەولێر – كۆیە لە نزیك گەڕەكی هەڤاڵان، پووچەڵ كراوەتەوە.
سەباح خدر، لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: ”لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ئاگادار كرونەتەوە لەبوونی تەنێكی گوماناوی لە لێواری شەقامێك، تیمەكانی ئەوانیش چوون بۆ شوێنەكە بۆ چارەسەركردنی ئەو تەنە“.
لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ڕوونیشی كردەوە كە لە ئەنجامی پشكنیندا بۆیان دەركەوتووە كە ئەو تەنە ماددەی تەقینەوە نەبووە، بەڵكو “تەنیا تەنێكی نامۆ بووە”. ئاماژەی بەوەشداوە: “هێزەكانیان چارەسەری ئەو تەنە نامۆیەیان كردووە بە گرتنەبەری ڕێكار لەو شوێنەدا، واتە بە بێ ئەوەی زیانی هەبێ، چارەسەر كرا”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085