نوێترین

recent

09/04/2019

ڕوحانی: سوپای پاسداران هەولێر و سلێمانی لە داعش پاراست

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی هەرێمی كوردستان، لوبنان و سوریای لە داعش پاراست.
حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی وتەیەكیدا كە لەناو پەرلەمانی وڵاتەكەی پێشكەشیكرد، ڕایگەیاند:”ئەو سوپای پاسدارانەی كە ئەمریكا ناوی لە لیستی تیرۆردا تۆماركردووە، نەیهێشت چەند شارێكی هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعشەوە”.
روحانی ڕوونیكردەوە:”سوپای پاسداران لەمێژووی دروستبوونییەوە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر قوربانی بەخشیوە و جەنگی لەدژی تیرۆریستانی داعش كردووە، لەناوچەكە و هاوكاری گەلانی عیراق و سوریا و لوبنانیشی كردووە بۆ سەركەوتن بەسەر تیرۆریستاندا”.
سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی:”ئەمریكا تائێستا داڵدەی تیرۆریستانی داعش دەدات و دەیەوێت وەك ئامڕازێك لەدژی گەلانی ناوچەكە بەكاریانبهێنێت”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085