وڵات_تایبه‌ت
ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی ئەندامانی ئەو باندەی بڵاوكردەوە كە تۆمەتبارن بە كوشتنی دو هاوڵاتی سلێمانی و دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان.
| باندە تاوانكارەكەی سلێمانی |
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەندامانی ئەو باندەی بڵاوكردەوە كە تۆمەتبارن بە كوشتنی دو هاوڵاتی شاری سلێمانی دزینی ئۆتۆمبێل و مۆبایل و جانتای ژنان.
به‌پێى ووته‌ى خۆیان كه به‌ڤیدیۆ تۆماركراوه "زیاتر ه 40 دزیان ئه‌نجامداوه، له‌ناویاندا پیاوكوشتن و ده‌سترێژى بۆ سه‌ر ئافره‌ت".
زیندانه‌كان بونه‌ته شوێنى به‌رهه‌مهێنانى خه‌ڵكاى تاوانكار
هه‌ر ئه‌مڕۆ لەشەقامی سالمی سلێمانی کەسێک دەست رێژی گوله‌ی لێکراو دوای گەیاندنی بە خۆشخانە گیانی لەدەستدا. سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەس لەسەر بابەتی قەرز و پارەی ئۆتۆمبێل دەمە قاڵێ کەوتۆتە نێوانیان و لە ئەنجامدا کەسێکیان چوار فیشەکی ناوە بە کەسەکەی ترەوە و لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەمەنی کوژراوەکە لەسەرو ٣٠ ساڵەوەیە و لەئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلیمانی.
![]() |
| لیوا حەسەن نوری بەریوەبەری ئاسایشی سلێمانی |
لیوا حه‌سه‌ن نورى به‌ریوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، رۆژانه چه‌ندین تیرۆرست و كه‌سانى تاوانكار ده‌ستیگر ده‌كه‌ن به‌ڵام ئاشكراى ناكه‌ن و ده‌ڵێت "زیندانه‌كان بونه‌ته شوێنى به‌رهه‌مهێنانى خه‌ڵكاى تاوانكار".
هاوكات ته‌رمی گه‌نجێك له چیای برادۆستی سنوری قه‌زای سۆران دۆزرایه‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی سۆرانیش رایده‌گه‌یەنێت به‌پێی وته‌ی برای گه‌نجه كوژراوه‌كه، به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار و مه‌ڕوماڵات ئه‌و گه‌نجه كوژراوه و فه‌رمانی گرتن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچوه .
بوونى چه‌ك و فیلمه‌كان كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تاوان هه‌یه له‌ناو هاوڵاتیاندا
دوای تەواوبوونی یاری نێوان یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان لە یاریگەری ئاشتی لە شاری سلێمانی، گرژی و ئاڵۆزی روویدا و چەند کەسێک بەهۆی گازی فرمێسک‌ڕێژ رەوانەی نەخۆشخانە کران. راهێنەری یانەی دەربەندیخان دەڵێت، کێشەکە لەگەڵ یانەی پێشمەرگە نەبووە، بەڵکو بەهۆی رێگری هێزی چالاکییە مەدەنییەکان لە هاتنە ناوەوەی فەرمانبەرێکی ئیدارەی یانەکە بۆ ناو یاریگە، کێشەکە دروستبووە، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان 11 كه‌س بریندارن.
| دیمەنێكی تیچكونی یارییەكەی دەربەندیخان و سلێمانی |
بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م تیمه تاونكارییانه له‌كاتێكدایه مانگى ڕابردوو تیمیكى دزى هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر تیمی ژمێریارى نه‌خۆشخانه‌ى شار و پاره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دزى كه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بوو.
به‌گوێره‌ى ووته‌ى توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى كه پێشتر هۆشداریانداوه له‌م جۆره حاڵه‌تانه، بوونى چه‌ك و فیلمه‌كان كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تاوان هه‌یه له‌ناو هاوڵاتیاندا.

