نوێترین

recent

09/04/2019

لە سلێمانی لە یاریەکی تۆپی پێدا ١١ کەس بریندار بوون

لە سلێمانی لەیاریی نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان، پێکداهەڵپژانی نێوان پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان و هاندەرانی دەربەندیخاندا روویداو، زیاتر لە ١١ کەس برینداربوون.
سەرپەرشتیاری یانەی دەربەندیخان عادل محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند " ١١ کەس لە بریندارەکانیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەو بریندارەکانیش لە هاندەران و ئەندامانی یانەکەن".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو بریندارەکان زۆربەیان بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژەوە بووە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی یاریگاکەوە.
 
رووداوەکە لەوەوە سەرچاوەیە گرتووە کە لە نێوان ناوبژیوان و چەند یاریزانێکی یانەی دەربەندیخاندا دەمەقاڵێ روویداوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پاراستنی یاریگاکەش ناوبژیوانەکە دەهێننە دەرەوە، پێکهەڵپژان لە نێوان هێزەکان و هاندەرانی دەربەندیخاندا روویداوە.
یارییەکە لە یاریگای ئاشتی لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوەو یارییەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتاییهات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085