نوێترین

recent

07/04/2019

دوو رۆژده‌بيته‌ پشووله‌ ئه‌م مانگه‌ دا به‌لام ئه‌م شوێنانه‌ ناگرێته‌وه‌

بەگوێرەی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی نیساندا دوو ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم، بەڵام بەشێكی زانكۆی سلێمانی پشووەكە نایگرێتەوە.
خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە پەرلەمانی كوردستان پەسەندی كردووە و ڕۆژی (9-4-2019) ، كە دەكاتە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كە ساڵیادی ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس و لەسەركارلابردنی سەدام حسێن لەساڵی 2003 ، پشووی فەرمی دەبێت. هەر بەگوێرەی خشتەی پشووەكان بێت ، ڕۆژی چوارشەمباسۆر، كە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە و دەكەوێتە ڕۆژی چوار شەممە (17-4-2019) لەسەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت،بەڵام بەپێی نوسراوێكی كۆلیجی زانستە كشتوكاڵیەكانی زانكۆی سلێمانی هەردوو پشووەكە بەشەكانی ئەو كۆلیجە ناگرێتەوە و دەوامی فەرمی بەردەوام دەبێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085