نوێترین

recent

07/04/2019

عومەر سەید عەلی هێرشی گۆڕان بۆ سەر كۆمەڵ‌و یەكگرتوو قەدەغە دەكات



عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هێرشی میدیایی بزووتنەوەكەی بۆ سەر كۆمەڵی ئیسلامی‌و یەكگرتووی ئیسلامی قەدەغەكردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی شارپرێس بڵاویکردۆتەوە ، عومەری سەید عەلی نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم ئۆرگانە میدیاییەكانی گۆڕان كردووە، بەوەی نابێت هیچ هێرشێك بكەنە سەر كۆمەڵ‌و یەكگرتوو.

هەر بەپێی زانیارییەكان، نووسراوەكە جگە لەئۆرگانە فەرمییەكانی گۆڕان، ئاراستەی هەڵسوڕاوانی گۆڕانیش كراوە، بۆ ئەوەی هێرش‌و رەخنەكانیان بۆ سەر كۆمەڵ‌و یەكگرتوو رابگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە كۆمەڵ‌و یەكگرتوو دەستیان بە هێرشی میدیایی بۆ سەر گۆڕان كردووەو رەخنەی ئەوەی لێدەگرن، كە لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت رێككەوتوون‌و یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەمواردەكەنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085