هەرچەندە یانەکانی فەرەنسا چاویان بریوەتە تواناکانی مۆرینۆ بەڵام راهێنەرە پورتوگالیەکە دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ئیتاڵیاوە بکات
پێشتر مۆرینیۆ رایگەیاندبوو کە دەیەوێت خولێکی نوێ و ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە
ئەمەش واى لە یانەکانی فەرەنسا کرد کە گرێبەست پێشکەشی مۆرینیۆ بکەن تا لەوێ کاربکات
مۆرینیۆ چەند جارێک ئاشکرایکردوە کە تا ئێستا سێ گرێبەستی گەورەى رەتکردۆتەوە
بە پێی هەوالی رۆژنامەکان، یانەکانی ئینتەرمیلان و رۆما بەنیازن گرێبەستی گرانبەها لەکۆتایی ئەم وەرزە پێشکەشی مۆرینیۆ بکەن
پێشتریش مۆرینۆ رایگەیاندبوو کە سەردەمی زێرینی خۆی لەگەڵ یانەى ئینتەرمیلان بەسەر بردوە
مۆرینیۆ لەناوەراستی ئەم وەرزە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی مانچستەر یونایتدەوە لەپۆستی راهێنەرایەتی دورخرایەوە.
