لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمەڵێک کچ بە جلوبەرگی یاری PUBG چونە شەقامەکانی بەغداد و کۆمەڵێک وێنەیان بڵاوکردەوە، کارەکەشیان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەو کچانە ژمارەیان ١٦ کەسە و بەشێکن لە بەشداربوانی پێشبڕکێی سینۆرەی بەغداد کە مەراسیمێکی هاوشێوەی هە ڵبژاردنی شاجوانە و بڕیارە ئەمساڵ لە بەغداد بەڕێوە بچێت.
کچەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە وەک پشتگیریەک بۆ کەمپینی ڕێگریکردن لە قەدەغەکردنی یاری PUBG ئەو کارەیان کردووە، کەلوپەلەکانیشیان لە لایەن فرۆشگایەکی چەک فرۆشتنەوە بۆ دابین کراوە.










