ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ١٩ یاریزانى بۆ یارییەکەى ئەمڕۆى بەرامبەر بلباو بانگهێشتکرد و حەوت یاریزانیشى دوورخستەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج و ١٥ خولەکى ئێوارە لە هەفتەى ٣٣ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میواندارى ئەتلەتیک بلباو دەکات.
زەینەدین زیدانى ڕاهێنەرى یانە مەدریدیەکە ١٩ یاریزانى بۆ ئەو یارییە بانگهێشتکردووە و دیارترینیشیان گەڕانەوەى تۆنى کروسە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە دوورکەووتبووەوە.
هەروەها ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە تیبۆ کۆرتوا و سێرجیۆ ڕامۆس و ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا و ماریانۆ دیازى بەهۆى پێکانەوە دوورخستووەتەوە و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و مارکۆس یۆرێنتى و دانى سیبایۆسیشى بەهۆکارى هونەرى بانگهێشتنەکردووە.
ڕیاڵ مەدرید بە ٦١ خاڵ لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بە جیاوازى ١٦ خاڵ و بە یارییەک کەمترەوە لە دواى بەرشەلۆنەى پێشەنگەوەیە، گەر ئەمڕۆ لە بلباو نەباتەوە بە فەرمى نازناوى خولەکە لەدەستدەدات.
