نوێترین

recent

21/04/2019

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێ شوێن بارانی پچرپچر دەبارێت و سبەی بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ٨ و دهۆک ١٦ بە ٧ و کەرکوک ٢٢ بە ٩ پلە دەبێت.
سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ و نزمترین ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە ٧ و دهۆک ١٤ بە ٦ و کەرکوک ١٩ بە ٨پلە دەبێت.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085