پارتى تائێستا مه‌یلێكى جدى پیشانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمه‌ڵ له به‌غداوه هه‌وڵى به‌شدارى ده‌دات.
عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌دوا لێدوانی‌دا له‌باره‌ى به‌شداریكرنیان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى ووت "چاوه‌ڕێى سڵاوێكى گه‌رمى پارتین بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
![]() |
| عەلی باپیر و عومەری سەید عەلی |
ئه‌م لێدوانه‌ى عه‌لى باپیر نه‌رمترین لێدوانه له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردودا درابێت سه‌باره‌ت به‌پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كاتێك كه‌سى یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامى هاوتاى گۆڕان دژى ڕیفراندۆم وه‌ستانه‌وه ئه‌وه‌ش بارزانى كوڕ و باوكى به‌ته‌واوى توڕه‌كرد.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى (وڵات) نیازى پارتى بۆ به‌شدارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى زۆر لاوازه چونكه پارتى به‌تایبه‌ت (مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور) بارزانى نیگه‌رانییه‌كانیان له‌كۆمه‌ڵى ئیسلامى زۆر زیاترن له‌وه‌ى ده‌ركه‌وتوون، ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ى ڕابردودا چه‌ندین سه‌ركرده كه‌وتونه‌ته نێوان (بارزانى و عه‌لى باپیر) به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ساردى نێوانیان بڕه‌وێننه‌وه، له‌وانه‌ش كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ.
![]() |
| عەلی باپیر و بارزانی |
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان پارتى ته‌نها له‌یه‌ك ئه‌گه‌ردا ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵى ئیسلامى بباته ناو حكومه‌ت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوه‌تى زه‌لیلى بكات پاشان به‌پشكێكى كه‌م ڕ‌ازى بكات بڕواته حكومه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه پارتى به‌لایه‌وه گرنگ نیه به‌شدارى حكومه‌ت بكات یان نا.
كۆمه‌ڵ بۆچى ده‌یه‌وێت به‌شدارى حكومه‌ت بكات؟
سه‌ركرده‌یه‌كى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌ى بۆ (وڵات) ئاشكراكرد كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌دوو ئامانج ده‌یه‌وێت بڕواته حكومه‌ته‌وه، ئه‌ویش یه‌كه‌م قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌ر بكات كه ئێستا توشى هاتووه به‌شێكى زۆرى ئۆرگانه‌كانى به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى په‌كى كه‌وتووه، خاڵى دووه‌میش خۆى له‌مه‌له‌فى تیرۆر و به‌ره‌ى دژه ئه‌مریكا بپارێزێت ئه‌ویش به‌وه‌ى به‌چونه ناو حكومه‌ت (حه‌سانه‌یه‌كى دیبلۆماسى و سیاسى بۆ خۆى دروستبكات).
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى عێراق به‌لێنى به‌عه‌لى باپیر داوه هاوكارى ماددى به‌رده‌وامیان بكات
به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنى چى به كۆمه‌ڵدا؟
له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا كۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى توندوتۆڵكرد ئه‌وه‌ش به‌واسته‌ى ئێرانیه‌كان و ئه‌و لینكه به‌هێزه‌ى هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو حیزب.
ڕاوێژكارێكی باڵا لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئەوەی بۆ (وڵات) ئاشكراكرد "كۆمەڵی ئیسلامی لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق پۆستێكی باڵای پێدراوە كە ئەویش ڕاوێژكاری سەرۆككۆمارە".
ووتیشی "لەحكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی جێگری وەزیرێك وەردەگرێت، وە سكرتێرێكی سەفارەتی لە وەزارەتی دەرەوە بەردەكەوێت".
هاوكات هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان (به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى عێراق به‌لێنى به‌عه‌لى باپیر داوه هاوكارى ماددى به‌رده‌وامیان بكات).
كۆمه‌ڵى ئیسلامى چى چاوه‌ڕێى ده‌كات؟
كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌به‌رده‌م كۆنگره و دۆخێكى سه‌ختى ناوخۆییدایه، ئه‌گه‌ر بچێته حكومه‌ته‌وه ڕه‌نگه دۆخه ناوخۆیى و ده‌ره‌كیه‌كه‌ى كه‌مێك هێوربێته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه چوارساڵى ئاینده ئه‌گه‌ر دۆخى ئه‌مریكا و ئێران وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه دۆخى زۆر سه‌خت ده‌بێت چونكه ده‌كه‌وێته ژێر گه‌مارۆیه‌كى ئه‌منى سه‌ختى ناوخۆیى و گه‌مارۆیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كه ڕه‌نگه حكومه‌تى هه‌رێم زه‌مینه‌سازى بۆ بكات.


