نوێترین

recent

07/04/2019

دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد


دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت و دواتریش وەزارەتی پەروەردە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی یه‌كه‌م شوێن كه‌ مووچه‌ وەرده‌گرێت دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن.

سبەی دووشه‌ممه‌ 8ی‌ نیسان هه‌ردوو یه‌كه‌ی‌ حه‌فتا و هه‌شتا مووچه‌ وه‌رده‌گرن و سێشەممە بەهۆی پشووەوە مووچەی هیچ وەزارەتێک دابەشناکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و پێنجشەممەش هەردوو وەزارەتی دارایی و تەندروستی.
x
Picsart-24-02-23-21-31-09-085