وڵات _ تایبه‌ت
كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌به‌رده‌رگاى كۆنگره‌ى حزیبه‌كه‌تى، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ناوخۆی حیزبه توشى گرفتى گه‌وره هه‌تاووه ته‌نانه‌ت سێ سه‌ركرده‌ى گرنگیان له‌هه‌ولێر ئێواره‌ى 19 ى ئه‌م مانگه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند.
هەریەكە لە (سەلیم كۆیی) ئەندامی سەركردایەتی ولێپرسراوی ناوەندی پەیوەندیەكانی كۆمەڵی ئیسلامی و (سەعید هەركی) ئەندامی سەركردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی (11)ی دەوروبەری هەولێر و (ئیسماعیل رەسول) ئەندامی سەركردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی (3)ی هەولێر، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لەحزبەكەیان ڕاگەیاند و جەخت لەوەش دەكەنەوە، نەبوونی پرۆژەیەكی سیاسی گشتگیر بەجۆرێك خزمەتی گشت چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بكات بێ جیاكاری لە نێوان تاكەكانی یەكێك لەی هۆكارەكان بووە.
ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه وه‌كو ڕه‌مزى ڕیكخستنه‌كانى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ته‌ماشاكران، له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا داواى چاكسازیان له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى كردووه، له‌وانه‌ش ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و جیاوازى نه‌كردن له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانى و شه‌فافیه‌تى زیاتر، به‌لام دیاره ئه‌و خواسته‌یان به‌دینه‌هات.
ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه وه‌كو ڕه‌مزى ڕیكخستنه‌كانى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ته‌ماشاكران
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وڵات "ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه به‌شێكن چه‌ندین كه‌سى دیكه‌یان له‌گه‌ڵدایه، به‌جۆرێك چه‌ندین كه‌سى دیكه له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامىیدا هه‌یه‌ن و ئه‌گه‌رى هه‌یه تا پێش كۆنگره هه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵبگرن".
بۆچى كۆمه‌ڵى ئیسلامى گه‌یشته ئه‌م قۆناغه؟
به‌گوێره‌ى چه‌ند ڕاپۆرتێك كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌چه‌ند ڕویه‌وه دۆخى خراپه له‌لایه‌ك (جیابونه‌وه‌ى به‌شێك له‌نه‌هزه‌كان، له‌لایه‌كى دیكه قه‌یرانى دارایى، له‌لایه‌كى دیكه قه‌یرانى ئه‌منى).
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وڵات، كۆمه‌ڵ به‌نیازبوو پارتى به‌شدارى حكومه‌تى هه‌رێمى پێبكات، به‌ڵام پارتى بڕیاریداوه به‌شدارى حكومه‌تى پێنه‌كات ئه‌وه‌ش گرفته‌كانى كۆمه‌ڵى زۆرتر كردووه چونكه ئێستا له‌هه‌مولایه‌كه‌وه هاوكارییه مادییه‌كانى براون، له‌لایه‌كى تره‌وه ترس هه‌یه قه‌یرانى ئه‌منیشى بێته سه‌ر چونكه گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌وه ته‌نگ به‌كۆمه‌ڵ هه‌لچبژنرێت به‌تۆمه‌تى تێكه‌ڵاوبون و باگراوه‌ندى تیرۆر.
ئه‌وه‌ى گرفته‌كانى كۆمه‌ڵى زۆرتر كردووه چونكه ئێستا له‌هه‌مولایه‌كه‌وه هاوكارییه مادییه‌كانى براون
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان "كۆمه‌ڵى ئیسلامى هاوكات قه‌یرانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانى دیكه‌ى عه‌ره‌بى هه‌یه، كه تائێستا نه‌یتوانوه په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌هێز بنیات بنێت به‌جۆرێك كۆمه‌ڵى ئیسلامى ته‌نها فۆكه‌سى له‌سه‌ر ئێرانه، دۆخى ئێرانیش زۆر سه‌خته".
كۆمه‌ڵى ئیسلامى دۆخى به‌چى ده‌گات؟
كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌هۆى كۆنترۆڵكردنى له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه كه خۆى له (ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و پاشان محمه‌د حه‌كیم كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى سیاسى و پاشان ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوى به‌رپرسى كاركێرى و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى)، نیگه‌رانیه‌كى زۆرى لاى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كان دروستكردووه كه ڕۆژ به‌ڕۆژ ته‌قینه‌وه‌ى ورد ورد دروستده‌كات.
بۆیه پێشبینى به‌هێز ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌باشترین حاڵه‌تدا بتوانێت به‌دۆخى خراپى ئێستایه‌وه هه‌ستێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵى ئیسلامى توشى قه‌یرانى سه‌خت ده‌بێت له چوارساڵى ئاینده‌دا.


