لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە نزیک دەربەندی رانیە، چوار ئافرەت و و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
په‌یامێرى وڵات له‌زارى پۆلیسه‌وه ئه‌وه‌ى گواسته‌وه "رووداوەکە لەسەر رێگەی بنگرد - رانیه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری تۆیتا هایلۆكس و تۆیتا كامری روویداوە. شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە، كه پێكهاتوون له چوار ئافرەت و دوو منداڵ. هه‌روه‌ها حەوت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. برینداره‌كان گواستراونەتەوه بۆ نه‌خۆشخانه".
هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە. كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدراوە، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچکەی بنگردی سه‌ر به پۆلیسی دووكان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوەتەوه.
سەرجەمی قوربانییەکان خەڵکی شارۆچکەی بنگردن لە قەزای دووکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
ئه‌وه‌شى گواسته‌وه "هاوكات له‌ده‌ربه‌ندى له‌ڕانیه به‌له‌مێك وه‌رگه‌ڕاوه ئه‌ویش بریندارێكى سه‌خت هه‌یه".


