سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 21-4-2019 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە و لە ماوەی سێ رۆژدا هەموو ئەو وەزارەت و دەستانە مووچە وەردەگرن کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەو وەزارەت و دەستانەی مووچەیان وەرنەگرتووە بەم ریزبەندییە مووچە وەردەگرن:
رۆژی 21-4-2019: وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، ژینگە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەزگای مین و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی.
رۆژی 22-4-2019: وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان هەروەها سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینی پێشمەرگە.
رۆژی 23-4-2019: خانەنشینی شارستانی.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی، مووچەی مانگی داهاتوو وەک هەموو مانگەکانی دیکە لە 5ی مانگەوە دەستپێدەکات و بەهەمان ریزبەندی دابەشدەکرێت.
